|
سمکۆی
شکاک، له‌نێوان
تانه و
توانجی خوێنده‌واری
خۆیی و، رق وبێزاریی
داگیرکه‌رانی
کوردستان! نووسینی: سیروان
کاوسی داگیرکه‌ران
و دوژمنانی
گه‌لی کورد،
جگه له تاڵان‌کردنی
سامان و به‌روبووی
سه‌رزه‌وی و
کان و
کانزاکانی
کوردستان و،
هه‌وڵی به‌رده‌وام
بۆ ژێنۆسایدکردنی
ره‌گه‌زی و
ئابووری و فه‌رهه‌نگیی
کورد، هه‌روه‌ها
تێکۆشیون بۆ
شکاندنی که‌سایه‌تی
و سووکایه‌تیپێکردن
به رێبه‌رانی
کلاسیکی
کورد، به‌تایبه‌تیی
ئه‌و سه‌رکردانه‌ی
که، به
باوه‌ڕ و هه‌ستێکی
پاک و نیشتمانپه‌روه‌رانه‌وه،
هه‌وڵی
رزگارکردنی
گه‌لی کوردیان
داوه و، به‌ره‌نگاری
سیاسه‌تی دزێو
و نامرۆڤانه‌ی
داگیرکه‌ران
بوونه‌ته‌وه.
مه‌به‌ستی
سه‌ره‌کیی
داگیرکه‌ران،
له پرۆپاگه‌نده‌کردن
دژی رێبه‌رانی
نه‌ته‌وه‌یی
و ئازادیخوازی
کورد ئه‌وه
بووه، له‌لایه‌ک
مێژوویه‌کی
ناڕاست و پڕ
له درۆ، بۆ
وه‌چه‌کانی
داهاتووی خۆیان
جێبێڵن و،
راستیی
رووداوه‌کانیان
لێ بشارنه‌وه،
له‌لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه،
بڵاوکردنه‌وه‌یان
له‌نێو
کورددا، ببێته
هۆی ئه‌وه
که کورد بڕوای
به سه‌رکرده‌ی
خۆی نه‌مێنێ
و، رێبه‌ره‌کانی
خۆی به که‌سانێکی
نه‌شاره‌زا
و دواکه‌وتوو
بێته به‌رچاو،
که هیچ شتێکیان
له‌باره‌ی سیسته‌می
ده‌وڵه‌تداری
و دیپلۆماسی
و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه
نه‌زانیوه
و، گه‌لی
کورد و دراوسێکانی
کوردیان تووشی
شه‌ڕ و خوێنڕشتن
کردووه. ئه‌وجا
گه‌لێکی وا،
که سه‌رکرده
و رێبه‌ری وا
نه‌زان و خوێنڕێژی
لێهه‌ڵبکه‌وێت،
نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه
که ئاستی هۆشیاری
و تێگه‌یشتوویی
فه‌رهه‌نگی
و کۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسیی
نزمه و، نه‌گه‌یشتووه‌ته
ئاستێک
بتوانی خۆی
ببات به‌ڕێوه،
رێگه‌چاره‌ش
ئه‌وه‌یه،
گه‌لی کورد،
له‌لایه‌ن
گه‌لانی
زانا و دێمۆکرات
و ئاشتیخواز
و خاوه‌ن
شارستانییه‌تی
وه‌ک فارس و
ترک و عه‌ره‌ب
ببرێت به‌ڕێوه.
گه‌لێک
مخابن، ئه‌و
پرۆپاگه‌نده
و، درۆ و
بوختانکردنانه‌ی
داگیرکه‌ران،به‌راده‌یه‌کی
زۆر کاریان
کردبووه سه‌ر
سیاسه‌تکار
و خوێنده‌واری
کورده‌واری
و، ئێستاش
پاش تێپه‌ڕبوونی
ده‌یان ساڵ،
هێشتا ئه‌و بیره
چه‌وته له
مێشکی هه‌ندێکدا
ماوه و، گه‌لێک
جار گوێبیستی،
سووکایه‌تیکردن
ده‌بین به
سه‌رکرده و
نیشتمانپه‌روه‌رانی
گه‌وره و
زانای وه‌ک شێخ
مه‌حموودی
نه‌مر و، پێشه‌وا
قازی و سمکۆی
شکاک و...هتد. هه‌روه‌ک
له‌م دوواییانه‌دا،
کابرایه‌کی
ره‌گه‌زپه‌رستی
ئازه‌ری به‌نێوی
''دوکتۆر عه‌لیڕه‌زا
ئه‌میر نه‌زمی
ئه‌فشار'' که
گوایه سه‌رۆکی
''کۆمیسیۆنی دیپلۆماتیکی
ئازه‌ربایجانیشه''،
نامه‌یه‌کی
نووسیوه بۆ ڕێزدار
کاک مسته‌فای
هێجری سکرتێری
حیزبی دێمۆکراتی
کوردستان و،
له‌نامه‌که‌یدا،
گه‌لێک جنێو
و سووکایه‌تیی
به سمکۆی
شکاک و، سه‌ربه‌خۆییخوازانی
کورد کردووه
و، هێرشی
کردووه‌ته
سه‌ر پێ کێ کێ
و، پژاک و، گاڵته‌ی
به ئاڵای
کورستان و،
نه‌خشه‌ی
کوردستان
کردووه. به‌ڵام
کاک مسته‌فا
هێجری که ئه‌وڕۆکه
خۆی به جێ‌نشین
و درێژه‌ده‌ری
ئامانجه‌کانی
پێشه‌وا قازی
داده‌نێت،
له‌باتی ئه‌وه‌ی
به‌رپه‌رچی
قسه‌کانی
کابرای ره‌گه‌زپه‌رستی
ئازه‌ری
بداته‌وه،
پشتی قسه‌کانی
گرتووه و،
کابرای ئازه‌ری
به دۆستی خۆشه‌ویستی
خۆی و،
به که‌سێکی
به‌تۆره و
زانا و، خاوه‌ن
هه‌ڵوێست نێوی
هێناوه و،
پشتگیریی له
قسه‌کانی
کردووه، که
ئه‌وه جێگه‌ی
سه‌رسووڕمان
و، داخێکی
گرانه. هه‌روه‌ها،
میدیای کوردی،
که ده‌بوو
ئه‌وڕۆکه،
به‌شێک له
به‌رنامه‌کانی،ئاشکراکردنی
رووی راستینه‌ی
که‌سایه‌تی
و، ئامانج و
خه‌باتی
ناوداران و
سه‌رکرده‌کانی
کلاسیکی
کورد بوایه
و، هه‌وڵی
ناساندنی مێژووی
خه‌باتی
رزگاریخوازانه‌ی
گه‌له‌که‌ی
بدایه، بۆ
ئه‌وه‌ی به‌ڕێگه‌ی
میدیاوه،
گه‌لی کورد
له‌مێژووی
راستینه‌ی خۆی
ئاگاداربێت،
که ئه‌وه‌ش
له په‌ره‌سه‌ندنی
بیروباوه‌ڕی
نه‌ته‌وه‌ییدا
کارکردی به‌رچاوی
هه‌یه، زۆر
به‌داخه‌وه،
ده‌بینین،
هه‌موو کاتێکیان
ته‌رخان
کردووه بۆ
پرۆپاگه‌نده‌ی
حیزبی و، به‌شان
و باهۆهه‌ڵدانی
سه‌رکرده‌ی
حیزبه‌که‌ی
خۆیان. یه‌کێک
له سه‌رکرده‌کانی
گه‌وره‌ی
کورد، که هێنده
دۆژمنانی
کورد له‌سه‌ری
نووسیویانه،
به‌داخه‌وه
نیو هێنده
نه‌ته‌وه‌که‌ی
خۆی باسی نه‌کردووه
و، نایکا و،
گه‌له‌که‌ی
خۆی له‌ژیان
و خه‌بات و بیروباوه‌ڕی
بێئاگایه،
سمکۆی شکاکه. لێره‌دا
ئه‌م چه‌ند
لاپه‌ڕه‌یه
له ژیان وتێکۆشینی
سمکۆی شکاک - شۆڕه‌سواره‌ی
رێگه‌ی پیرۆزی
سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان ده‌خه‌مه
به‌ر سه‌رنجی
ئێوه‌ی هێژا
و، نیشتمانپه‌روه‌ری
کورد، به‌وهیوایه‌ی
له‌داهاتوودا،
که‌سانێکی
له‌من شاره‌زاتر
و، قه‌ڵه‌م
به‌بڕشتتر،
هه‌وڵبده‌ن
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی
تێروته‌سه‌لتر
و بابه‌تانه‌تر
پێشکێشی گه‌له‌که‌یان
بکه‌ن. هه‌روه‌ها
ئه‌مه ببێته
هانده‌رێک بۆ
ساخکردنه‌وه
و، نووسینه‌وه‌ی
ژیان و خه‌باتی هه‌موو
سه‌رکرده‌کانی
کلاسیکی
کورد. چۆنکه
داگیرکه‌رانی
کورستان، مێژووی
راستینه‌ی
کوردیان، به
پێێ ئامانج و
سیاسه‌تی
داگیرکه‌رانه‌یان
شێواندووه
و، تێکیانداوه،
له‌به‌ر ئه‌وه
ئه‌رکی
نووسه‌ر و رۆشنبیرانی
کورده، هه‌وڵبده‌ن
بۆ توێژینه‌وه
و، نووسینه‌وه‌ی
مێژووی گه‌له‌که‌یان
به‌هه‌موو
ته‌وه‌ر و لایه‌نه‌کانییه‌وه،
تا له‌داهاتوودا
ببنه وانه‌ی
نێو په‌رتۆکی
قوتابخانه
و خوێندنگه‌کان،
له
کوردستانێکی
ئازاد و سه‌ربه‌خۆدا. سمکۆی
شکاک کوڕی حه‌مه
ئاغای سه‌رۆکی
عه‌شیره‌تی
شکاک بوو.
عه‌شیره‌تی
شکاک له
دووتیره‌ی "عه‌بدوویی"
و "مه‌مدوویی"
پێکهاتوون
و، شوێنی نیشته‌جێبوونیان
ده‌که‌وێته
به‌شی سه‌رووی
گۆلی "ورمێ"
له‌رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان. پاش
مردنی حه‌مه
ئاغا، برای
گه‌وره‌ی
سمکۆ به‌نێوی
جه‌عفه‌ر
ئاغا، ده‌بێته
سه‌رۆکی هۆزی
شکاک. عه‌شیره‌تی
شکاک له‌نێوچه‌که‌ی
خۆیدا ملی بۆ
هیچ هۆز و ده‌سه‌ڵاتیک
دانه‌ده‌خست.
ئه‌وه‌ش وایکردبوو
عه‌شیره‌ته
کورده‌کان
و، ته‌نانه‌ت
وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش،
به‌چاوێکی دیکه
لێیبڕوانن.
ساڵی 1904ی زاینی،
له‌سه‌ر
داوای نیکۆلای
دووه‌م - ئیمپراتۆری
رووسیای
تزاری، جه‌عفه‌ر
ئاغا و عه‌بدولڕه‌زاق
به‌در خان و سه‌ی
ته‌های شه‌مدینان
سه‌ردانی
رووسیایان
کرد. سه‌ردانه‌که‌ی
جه‌عفه‌ر
ئاغا،
حکوومه‌تی
قاجاره‌کانی
ئێرانی خسته
دله‌ڕاوکه
و په‌ژاره‌وه.
ئه‌وه بوو، ساڵی 1907ی زاینی،
"نزامولسه‌ڵته‌نه"
سه‌رۆکوه‌زیرانی
ئێران، به‌نێوی
وتووێژ سه‌باره‌ت
به ئاسایش و
هێمنی نێوچه‌که،
جه‌عفه‌رئاغای
بانگێشتی
شاری ته‌ورێز
کرد، به‌ڵام
کاتێ جه‌عفه‌ر
ئاغا و چه‌کداره‌کانی
ده‌گه‌نه
شوێنی دیاریکراو،
له‌هه‌موو
لایه‌که‌وه
ده‌درێنه
به‌ر ده‌سڕێژی
گولله و ده‌یانکوژن. کوژرانی
جه‌عفه‌ر
ئاغا و پاسه‌وانه‌کانی
به نه‌خشه
و پیلانی
کاربه‌ده‌ستانی
ئێرانی، شۆرشێک
له مێشکی
سمکۆدا به‌رپا
ده‌کا و، ئه‌و
بیره لای چه‌که‌ره
ده‌کا، که
نابێ، به‌واده
و به‌ڵێنی
داگیرکه‌ران
باوه‌ڕ بکا،
تاکه رێگه‌یه‌ک
له‌به‌رده‌م
کورددا هه‌بێت،
ئه‌وه‌یه
خه‌بات بکا و
تێ‌بکۆشێ بۆ
رزگارکردنی
کوردستان و،
دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی
کوردیی. له‌و
کاته‌دا، رووداوێکی
سه‌رنجڕاکێش
رووده‌دات
که ئه‌ویش
له‌داوخستنی
زانا و نیشتمانپه‌روه‌ری
کورد، عه‌بدولڕه‌زاق
به‌درخان ده‌بێ
له‌لایه‌ن هێزێکی
عوسمانییه‌وه.
عه‌بدولڕه‌زاق
به‌درخان،
به‌هۆی زه‌خت
و گوشاری رژێمی
عوسمانی، له
ترکییا راده‌کا
و، پاش ماوه‌یه‌ک
له شاری ته‌ورێز
- نێوه‌ندی
ئازه‌ربایجان
ده‌گیرسێته‌وه.
به‌درخان،
له ته‌ورێز،
دیسان ده‌ستده‌کات
به چالاکی سیاسی
و رۆشنبیری
و، بڵاوکردنه‌وه‌ی
بیروباوه‌ڕی
کوردایه‌تیی.
ده‌وله‌تی
عوسمانی، له‌ساڵی
1912ی زاینی، هێزێکی
چه‌کدار ده‌نێرێت
بۆ گرتنی به‌درخان
و، هێنانه‌وه‌ی
بۆ ترکیا. دیاره،
ئه‌و پلانه
به ره‌زامه‌ندیی
رژێمی ئێران
ئه‌نجامده‌درێت.
چه‌کداره
ترکه‌کان ده‌گه‌نه
ته‌ورێز و عه‌بدولڕه‌زاق
به‌درخان ده‌گرن
و، کوت و زنجیری
ده‌که‌ن و، رێگه‌ی
گه‌ڕانه‌وه
ده‌گرنه‌به‌ر.
کاتێ ده‌گه‌نه
نێو خاکی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان و،
له‌نیوچه‌ی
بنده‌سه‌ڵاتی
عه‌شیره‌تی
شکاک نێزیک
ده‌بنه‌وه،
سمکۆ له چۆنێتیی
رووداوه‌که‌ی
به‌درخان
ئاگادار ده‌بێ،له‌گه‌ڵ
ژماره‌یه‌ک
چه‌کداری عه‌شیره‌ته‌که‌ی
هه‌ڵده‌کوتنه‌سه‌ر
هێزی ترک و،
چه‌ندین که‌سیان
لێده‌کوژن
و، ئه‌وانی دیکه‌شیان
چه‌ک ده‌که‌ن
و، به‌درخانیش
رزگار ده‌که‌ن.
سمکۆ فه‌رمانی
کوشتنی چه‌کداره
ترکه‌کان ده‌دات،
به‌ڵام به‌درخان
رێیلێده‌گرێ
و، ده‌بێته
تکاکار و، ده‌ڵێ،
ئه‌مانه سه‌ربازی
ئاسایی و بێ‌تاوانن.
سمکۆ وازیان
لێدێنێ و، رێگه‌یان
ده‌ده‌ن به‌ره‌و
وڵاتی خۆیان
بگه‌ڕێنه‌وه
(1*). له‌گه‌ڵ
تێکشکانی
سوپای
عوسمانی، له‌به‌رامبه‌ر
هێزی هاوپه‌یمانان
له‌ساڵی 1918ی زاینی،
سمکۆ، بارودۆخه‌که
به هه‌ل و ده‌رفه‌ت
ده‌زانێ و،
له‌ماوه‌یه‌کی
که‌مدا، سه‌رتاسه‌ری
نێوچه‌کانی
ده‌وروبه‌ری
"ستانی ورمێ"
له‌هێزی
عوسمانی و ئێران
پاک ده‌کاته‌وه
و، ده‌یخاته
ژێر فه‌رمانی
خۆیه‌وه. له‌سه‌روبه‌ندی
جه‌نگی جیهانیی
یه‌که‌م و،
پاش ته‌واوبوونی
جه‌نگیش،
حکوومه‌تی
بنه‌ماڵه‌ی
قاجاریی له‌ئێران،
له‌هه‌موو
روویه‌که‌وه
لاواز بوو. له‌کۆتایی
ساڵانی 1914 تا 1921ی
زاینی، هه‌موو
سوپای ئێران
بریتی‌بوو له
12000 (دوانزه هه‌زار)
ژاندارم و 7000
(حه‌وت هه‌زار)
قه‌زاق. له‌شکری
قه‌زاق له‌ژێر
کۆنتڕۆڵ و فه‌رمانده‌یه‌تیی
ئه‌فسه‌رانی
رووس دا بوون
و، ده‌وڵه‌تی
رووس جیره و
خوارده‌مه‌نیی
سوپای ئێرانی
دابین ده‌کرد.
حکوومه‌تی ئێران،
که به
هاوبه‌شی
رووس و ئینگلیز
ده‌چوو به‌ڕێوه،
له ئه‌نجامی
پیلانێکی سێ
قۆڵی و، به
مه‌به‌ستی پێش‌گرتن
له بڵاو‌بوونه‌وه‌ی
ده‌سه‌لاتی
زیاتری سمکۆ،
داوێکیان بۆ
نایه‌وه و،
بۆمبایه‌کیان
له نێو نامه‌یه‌کدا
نارد بۆی.
بومباکه ته‌قییه‌وه
و یه‌کێک له
براکانی سمکۆی
به‌ر که‌وت و
شه‌هید کرا،
به‌ڵام سمکۆ
خۆی له پیلانه‌که
رزگاری بوو. هاوینی
ساڵی 1919، سمکۆ هێرشی برده
سه‌ر شاری
"ورمێ" و
رزگاری کرد. ساڵی
1921 هێزیکی زۆر
له‌تارانه‌وه،
به‌مه‌به‌ستی
پشتیوانیکردنی
هێزه‌کانی ئێران
له‌نێوچه‌که،
گه‌یشته
شاری ته‌ورێز.
هێشتا سوپای
ئێران له ته‌ورێزه‌وه
به‌ره‌و کوردستان
رێنه‌که‌وتبوون
که سمکۆ فه‌رمانی
گرتنی شاری
مه‌هابادی
ده‌رکرد. رۆژی
6ی ئۆکتۆبه‌ری
ساڵی 1921، هێزه‌کانی
کورد شاری مه‌هابادیان
گه‌مارۆدا. ئێران تیپێکی 550 (پێنسه‌ت
و په‌نجا) که‌سی
ژاندار و سه‌ربازیان
له مه‌هاباد
مۆڵدابوو.
پاش چه‌ند رۆژ
گه‌مارۆدانی
شار، له ئه‌نجامی
شه‌ویخوێن و
هێرشی خێرای
هێزه‌کانی
سمکۆ، سه‌نگه‌ره‌کانی
چه‌کدارانی
ئێران، یه‌ک
له‌دواییه‌ک
گیران و،
توانای به‌رگریکردنیان
نه‌ما. له
ئاکامدا سه‌ت و
په‌نجا ئه‌فسه‌ر
و سه‌ربازی ئێرانی
کوژران و،
چوارسه‌ت که‌سی
دیکه‌شیان لێ
به‌دیل گیرا. دوابه‌دوای
داگیرکردنی
مه‌هاباد له‌لایه‌ن
سمکۆوه، ئه‌فسه‌رێکی
سوێدی به‌نیوی
"لاند بێرگ"،
فه‌رمانده‌یه‌تیی
هێرشێکی
تازه‌ی پێ‌سپێردرا.
له‌شکری
لاند بێرگ،
ملی رێگه‌ی
گرته‌به‌ر
و، له‌نێوچه‌کانی
رزگارکراوی
کوردستان نێزیک
بووه‌وه.
سمکۆ، هێزێکی 2000 که‌سیی
کۆکرده‌وه
و، به‌رنامه‌ی
تێکشکانی له‌شکری
ئێران به فه‌رمانده‌یه‌تیی
ئه‌فسه‌ری
سوێدی داڕشت.
له‌هێرشێکی
خێرا و له‌نه‌کاوی
هێزی چه‌کداری
کوردستاندا،
به سه‌تان
چه‌کداری ئێرانی
کوژران و،
پاشماوه‌ی هێزه‌که‌شیان
هه‌ڵاتن و له‌نێوچه‌که
دوور که‌وتنه‌وه.
شایانی باسه،
له‌و شه‌ڕانه‌دا
فه‌رمانده‌ی
هێزی ئازه‌رییه‌کان،
" سام خانی ئه‌میر
ئه‌رشه‌د"
بوو. ئه‌میر
ئه‌رشه‌د
برای "زه‌رغام"،
فه‌رمانده‌ی
سوپای ئازه‌رییه‌کان
و، ئه‌و که‌سه
بوو که له
شاری ته‌ورێز
به داڕشتنی
پیلان، جه‌عفه‌ر
ئاغا، برا گه‌وره‌ی
سمکۆی
کوشتبوو. سام
خانی ئه‌میر
ئه‌رشه‌د،
به‌ده‌ستی
سمکۆ کوژرا
و، به‌وجۆره
تۆڵه‌ی خۆی
له زه‌رغامی
دوژمن به
کورد و بکوژی
براکه‌ی، سه‌نده‌وه. هێزه‌کانی
ئێران له‌به‌رامبه‌ر
هێزه‌کانی
سمکۆدا، په‌یتا
په‌یتا تووشی
شکست ده‌بوون
و، شار و نێوچه‌یه‌کی
زیاتری
کوردستان
ئازاد ده‌کرا
و، ده‌که‌وته‌ژێر
ده‌سه‌ڵاتی
سمکۆوه. فه‌رمانده‌کانی
ئێران، جارێکی
دیکه، هێزوتوانای
خۆیان تاقیکرده‌وه
و هێرشیان هێنایه‌وه.
له‌دوو نه‌به‌ردی
گه‌وره و خوێناویدا
که له "ئه‌زدیکان" و "قه‌ره‌ته‌په"
روویاندا، هێزه‌کانی
ئێران تێکشکان
و، به‌ره‌و
شاری خۆی هه‌ڵاتن،
به‌ڵام هێزی
کوردستان به‌رده‌وامبوون
له هێرشیان
و، له سه‌ره‌تای
دێسه‌مبه‌ری
ساڵی 1921ی زاینی،
سه‌رکه‌وتووانه
چوونه نێو
شاری "خۆی" و
ئه‌و شاره‌ی
کوردستانیش
له هێزه‌کانی
داگیرکه‌ری
ئێرانی پاک
کرایه‌وه. رێز
و خۆشه‌ویستیی
خه‌ڵکی کورد
به‌رامبه‌ر
به سمکۆ، به‌راده‌یه‌کی
زۆر په‌ره‌ی
سه‌ند. ته‌واوی
سه‌رۆک هۆز و
عه‌شیره‌ته‌کانی
کوردستان،
به‌تایبه‌تیی
له رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان،
سه‌ریان بۆ
نه‌وی کرد و،
سمکۆیان به
سه‌رۆک و رێبه‌ری
خۆیان ده‌زانی.
هه‌رله
سنووری
باکووری
کوردستان – له
ماکۆ وه
تاکو بانه و
مه‌ریوان،
به‌درێژایی
سه‌تان کیلۆمه‌تر،
له‌ژێر ده‌ستی
هێزه‌کانی
داگیرکه‌ری
ئێران پاک
کرایه‌وه. سمکۆ
له گه‌رمه‌ی
سه‌رکه‌وتنه‌کانیدا،
نامه‌یه‌ک
بۆ فه‌رمانده‌ی
هێزه‌کانی ئێران
له ئازه‌ربایجان،
به‌نێوی زه‌فه‌رولده‌وله
ده‌نووسێ و،
تێیدا ده‌ڵێت: "ئێوه
ببینن، نه‌ته‌وه‌کانی
بچووکی جیهان
که ژماره‌یان
له نه‌ته‌وه‌ی
کورد زۆر که‌متره،
چلۆن توانییان
مافی خۆیان
له وڵاتانی
گه‌وره‌ی وه‌ک
ئه‌ڵمان بستێنن
و، به سه‌ربه‌خۆیی
بگه‌ن. ئه‌گه‌ر
نه‌ته‌وه‌ی
کوردیش نه‌توانێ
مافی خۆی له
ئێران بستێنێت،
مردنی له
بنده‌ستی و کۆیله‌تی
پێ باشتره". سمکۆ
هه‌روه‌ها
له‌وه‌رامی
پرسیاری "جه‌نه‌راڵ
مسته‌فا
پاشا"، نوێنه‌ری
مه‌ڵبه‌نده
کوردییه‌کانی
شاری ئه‌سته‌مۆڵ
دا ده‌ڵێت: "له‌بارودۆخی
ئێسته‌دا،
من رێبه‌رێتیی
بزووتنه‌وه‌که
ده‌که‌م و، رێکخراو
و کۆڕێکی سیاسیی
تایبه‌تمان
نییه. کاری
گرنگ و سه‌ره‌کیمان
رزگارکردنی
کوردستانه.
کاتێ به
ئازادی گه‌یشتین
و، کوردستان
رزگار بوو،
گرنگ نییه چ
که‌سێک ده‌بێته
سه‌رۆکی
کوردستان. من
خۆم له‌وباره‌وه،
بیری سه‌رۆکایه‌تی
و ده‌سه‌ڵاتخوازیم
نییه، سه‌باره‌ت
به "ئاڵا" که
پرسیارتان
کرد، به‌باوه‌ری
من، کاتێ کوردستان
رزگار بوو ده‌توانین
ئه‌وکات بیر
له ئالایه‌کیش
بکه‌ینه‌وه
که ره‌مزی
ولاته‌که‌مان
بێت...". سمکۆ
هاتبووه سه‌ر
ئه‌و باوه‌ڕه‌وه
که، بۆ سه‌رخستنی
ئامانجه‌کانی،
پێویستی به
پشتیوانیی وڵاتانی
گه‌وره‌ی دنیا
و، چه‌کوچۆڵی
جه‌نگیی هه‌یه. ئه‌وه
بوو له‌مانگی
گوڵانی ساڵی
1919ی زانیی، سه‌ی
ته‌ها راوێژکاری
سمکۆ، به‌ره‌و
به‌غدا ده‌که‌وێته‌ڕێ،
تا له‌گه‌ڵ
کاربه‌ده‌ستی
ئینگلیز له
عێراق به‌نێوی
"ویلسن" گوتوبیژ
بکات و، پرسی
سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان و،
پرۆژه‌ی
دامه‌زراندنی
ده‌وله‌تی
کوردی له‌گه‌ڵدا
باس بکات. ویلسۆن
دژایه‌تیی بۆچوونه‌که‌ی
سه‌ی ته‌ها
له‌مه‌ڕ
دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی
کوردی ده‌کا،
به‌ڵام سمکۆ
هه‌ر به‌رده‌وام
ده‌بێت له پێوه‌ندیگرتنی
به ئینگلیزییه‌کانه‌وه
و، له مانگی
خه‌رمانانی
سالی 1921، له شارۆچکه‌ی
"شنۆ" ی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان،
له گه‌ڵ
کاربه‌ده‌ستێکی
دیکه‌ی ئینگیزی
به‌نێوی "کاکس"،
دیدارێک رێکده‌خا.
سمکۆ له‌و
چاوپێکه‌وتنه‌یدا،
دیسان داوا
له ده‌وله‌تی
بریتانیا ده‌کات،
تا پشتگیریی
کورد بکات بۆ
دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تێکی
کوردیی. ماوه‌یه‌ک
دوای ئه‌و دیداره،
که‌سێک به‌نێوی
بابه‌کرئاغای
پشتده‌ری ده‌بێته
خانه‌خوێ و میواندار
و، هاوکات،
به‌شداری
وتووێژێکی
به‌رده‌وام
له‌نێوان
سمکۆ و ئینگلیزه‌کاندا،
که سێ مانگی
ده‌خایه‌نێت.
به‌ڵام وه‌ک
دواتر
ئاشکرا بوو،
ئینگلیزه‌کان
چاویان له
ساویلکه‌یی
و گوێڕایه‌ڵی
خان و شێخ و،
خێروبێری وڵاتانی
ئێران و عه‌ره‌ب
بڕیبوو و،
کوردیان له‌ده‌ره‌وه‌ی
بازنه‌ی
ئامانج و نه‌خشه‌ی
ئابووری و
رامیارییان
دانابوو له
نێوچه‌که،
له‌به‌ر ئه‌وه
هه‌موو هه‌وڵێکی
سمکۆ له‌گه‌ڵ
ئینگلیزه‌کان
بێ ئاکام مایه‌وه.
سمکۆ بۆ
دواجار به‌ڕێگه‌ی
"مسته‌فا
پاشا" وه له‌گه‌ڵ
ئێنگلیزه‌کان
پێوه‌ندیی
ده‌گرێ و،
نامه‌یه‌ک
ده‌نووسێ بۆیان.
سمکۆ له‌نامه‌که‌یدا
ده‌ڵێ: "ئه‌من
و سه‌ی ته‌ها،
به‌ڵێنتان پێده‌ده‌ین،
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی
به‌ریتانیا
چه‌ک و چۆڵ و
ته‌قه‌مه‌نیمان
پێبدات،
پشتوانیمان
بکات و، مه‌رجه‌کانی
ئێمه بۆ
دامه‌زراندنی
ده‌وله‌تی
کوردی په‌سند
بکات، ئێمه
ترکه ره‌گه‌زپه‌رسته‌کان
له شاره‌کان
و مه‌ڵبه‌نده‌کانی
وان و ئه‌رزرۆم
و سیواس و هه‌کاری
و بتلیس پاک
ده‌که‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها
له ره‌واندوز
رایانده‌ماڵین
و له‌نێویان
ده‌به‌ین... ئێمه
ده‌توانین
شاری
ئانکاراش
داگیر بکه‌ین!
ئه‌گه‌ر به‌ریتانیا
رێگه‌مان
بدات، له‌ماوه‌یه‌کی
کورت‌دا شاری
"سنه" ش داگیرده‌که‌ین
و، ئێرانییه‌کان
له‌وێ راده‌ماڵین". به‌ڵام
ده‌وله‌تی ئینگلیز،
وه‌ک پێشتر
ئاماژه‌م
کردبۆی، نایه‌وێت
هێچ گۆڕانێک
له ستراتیژ
و نه‌خشه‌ی
داگیرکه‌رانه‌ی
خۆی له‌نێوچه‌که‌دا
ئه‌نجام
بدات و، هه‌ر
به‌رده‌وام
ده‌بێ له سیاسه‌تی
پشتگوێخستن
و نکوولیکردنی
کورد. له
وه‌رزی به‌هاری
ساڵی 1922 دا، سمکۆ
هه‌وڵیدا له
یه‌کێتیی سۆڤێت
به سه‌رۆکایه‌تیی
لێنین نێزیک
بێته‌وه و،
نوێنه‌رێکی
نارد بۆ لای
رووسه‌کان،
به‌ڵام ده‌وڵه‌تی
نوێی رووسیا،
به‌پێی رێککه‌وتننامه‌ی
26ی فوریه‌ی ساڵی
1922، پێوه‌ندیی
خۆی له‌گه‌ڵ
ئێران ئاسایی
کردبووه‌وه
و، وازی له
پشتیوانیکردنی
شۆرشگێڕانی
باکووری ئێران
به‌سه‌رۆکایه‌تیی
"میرزا کوچک
خان" هێنابوو.
ئیدی نه‌یده‌ویست
نێوانی خۆی
له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی
ئێران تێکبدات.
به‌وجۆره،
لێنین و ده‌وله‌ته‌که‌ی،
به کرده‌وه
پشتیان له
پرنسیپه‌کانی
مارکسیزم
کرد، که پشتیوانیکردنی
گه‌لانی
بنده‌ست، له
خاڵه‌کانی
بنگه‌هینی رێبازه‌که‌یه‌تی. مانگی
گه‌لاوێژی
ساڵی 1922،
حکوومه‌تی ئێران،
جارێکی دیکه
به‌هێزێکی زۆره‌وه،
به فه‌رمانده‌یه‌تیی
"ژنه‌راڵ شه‌یبانی"
رووی له
کوردستان
کرد. له‌نێو
سوپاکه‌ی ئێران‌دا،
که‌سێک به‌نێوی
"خاڵۆ
قوربان"، فه‌رمانده‌ی
هێزی عه‌شایری
به‌کرێگیراوی
حکوومه‌تی پێ‌سپێردرا.
خاڵۆ قوربان
به بنه‌چه
کوردی
کرماشان بوو.
له‌سه‌رده‌می
راپه‌ڕینه‌که‌ی
"میرزا کوچک
خان" (میرزا
بچکۆل خان) که
له باکووری
ئێران، له‌دژی
حکوومه‌ت و
بنبڕکردنی
ده‌سه‌ڵاتی
ئینگلیزه‌کان
له‌ئێران به‌رپاکرابوو،
له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵیک
چه‌کداری عه‌شیره‌ته‌که‌ی،
چوون بۆ یارمه‌تی
و پشتیوانیکردنی
راپه‌ڕینه‌که‌ی
باکووری ئێران.
له‌وێ خۆی و
چه‌کداره‌کانی
گه‌لێک نه‌به‌ردی
قاره‌مانانه
ئه‌نجامده‌ده‌ن
و له‌ماوه‌یه‌کی
که‌مدا نێوبانگی
ئازایه‌تیی
خاڵۆ قوربان
له‌هه‌موو
لایه‌کدا بڵاوده‌بێته‌وه.
خالۆ
قوربان، دوایی
پشت له بچکۆل
خان ده‌کا و،
له‌گه‌ڵ رژێمی
قاجاری ئێرانی‌دا
رێده‌که‌وێت.
ئێران و ئینگلیزییه‌کانیش
به‌هه‌لی ده‌زانن
و، پلانی شه‌ڕی
کورد له‌گه‌ڵ
کورد داده‌ڕێژن.
"خاڵ‌و
قوربان" ی کۆنه
شۆرشگێڕ،
جلوبه‌رگی
جاشایه‌تی
له‌به‌ر ده‌کا
و، به‌ره‌و
کوردستان رێده‌که‌وێت. خالۆ
قوربان به هێزیکی
600 که‌سی ته‌یار
و پۆشته‌وه ده‌گاته
شاری میاندووئاو.
له‌کاتی دیاریکراودا،
هێزه‌کانی ئێران
له چه‌ندین
قۆڵه‌وه به‌ره‌و
نێوچه‌کانی
بنده‌سه‌لاتی
سمکۆ پێشڕه‌وی
ده‌که‌ن و،
به‌شێکیان
به‌ره‌و بۆکان
و مه‌هاباد
ده‌که‌ونه ڕێ.
هێزه‌کانی
کوردستانیش
له چه‌ندین
قۆڵه‌وه هێرش
ده‌که‌نه
سه‌ریان و،
له‌هه‌موو
به‌ره‌کانی
جه‌نگدا تێکیان
ده‌شکێنن. له‌ئاکامدا
به‌سه‌تان
سه‌رباز و
ژاندار و جاش
و ئه‌فسه‌ری
سوپای ئێران
ده‌کوژرێن
و، ژماره‌یه‌کی
زۆریش به دیل
ده‌گیرێن.
لاشه‌ی خاڵۆ
قوربانی خاین
به‌کورد، له‌نێو
لاشه‌ی
کوژراوه‌کاندا
به‌جێده‌مێنێ.
هێزه‌کانی
سمکۆ، له‌درێژه‌ی
هێرشه‌که‌یاندا
شاری میاندووئاو،
نێوه‌ندی فه‌رمانده‌یه‌تیی
سوپای ئێران
گه‌مارۆ ده‌ده‌ن
و، ئازایانه
و دلێرانه،
له‌ماوه‌یه‌کی
کورت‌دا شاره‌که
داگیر ده‌که‌ن
و، پاش کوشتن
و راوه‌دوونانی
هێزه‌کانی ئێران،
چه‌کوچۆڵ و
که‌لوپه‌لێکی
زۆر ده‌که‌وێته
ده‌ستیان. کاتێ سمکۆ، له پێوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ئینگلیز و، وڵاتانی ئوروپایی ناهومێد ده‌بێ، بیر له‌وه ده‌کاته‌وه، له ناکۆکیی نێوان ت |