|
سیاسه‌تی
نامرۆڤانه‌ی
ڕژیمی
داگیرکه‌ری
ترک ده‌رهه‌ق
به گه‌لی
کوردمان هه‌روا
درێژه‌ی هه‌یه هه‌ر
وه‌ک
ئاگادارن
داگیرکه‌رانی
کورد‌و
کوردستان،
له درێژایی
سیاسه‌تی
تواندنه‌وه‌و
نه‌کۆلی له
ماڤه ڕه‌واکانی
نه‌ته‌وه‌یی‌و
سیاسی نه‌ته‌وه‌ی
کوردمان بێ
به‌زه‌یانه‌و
وه به بێ گوێ دان
به هه‌ر
پڕنسیب و
یاسایه‌کی
مرۆڤی و
نێونه‌ته‌وه‌یی،
هه‌ر رۆژێ
تاوانێکی
نوێ دژی نه‌ته‌وه‌که‌مان
ئه‌نجام ده‌ده‌ن. رژێمی
کۆلنیالیست
و فاشیستی
تورک به
تایبه‌تی له
ماوه‌ی نه‌وه‌د
ساڵی
ڕابووردو به‌م‌لاوه
به پێی پرۆژه‌ی
ژینۆسایدی
که به‌رامبه‌ر
نه‌ته‌وه‌ی
کوردی
دارشتوه، به‌رده‌وام
تێکۆشاوه بۆ
سرینه‌وه‌ی نه‌ته‌ه‌وه‌ی
کورد له‌سه‌ر
خاک و زێدی
باب و
باپیرانی،له‌و
رێگایه‌دا
هیچ کات ده‌ستی
نه‌پاراستوه
له کوشت و
کوشتاری نه‌ته‌وه‌ی
کورد. قه‌لاچۆکانی
سه‌رده‌می
ئه‌تاتورکی
ره‌گه‌ز په‌رست
و سه‌رکوت که‌رانی
شۆڕشه‌کانی
به‌درخان،شیخ
سه‌عیدی
پیران، سه‌ید
ره‌زا و کۆمه‌له‌ی
خۆیبوون و ...چه‌ند
نمونه‌کی
زیندووی
مێژوی
خوێناوی گه‌له‌که‌مان
که به ده‌ستی
ڕه‌گه‌ز په‌رستانی
تورک ئه‌نجام
دراون. جنایه‌تی
ئه‌م جاره‌ی
داگیرکه‌ری
تورک رۆژهه‌ڵات
و باشوری
کوردستانیشی
گرتۆته‌وه
و رژیمی
فاشیستی
تورک
پێشانیدا که
بۆ قه‌لاچۆو
فه‌وتاندنی
کورد هیچ
سنورێکی
جوگرافی و
ئینسانی
ناناسێ. هه‌ر
وه‌ک بۆ هه‌موومان
روون
وئاشکرایه
له‌و کاته‌ی که
حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان
پێک هاتوه ،
داگیرکه‌رانی
کوردستان به‌تایبه‌تی
ڕژیمی
فاشیستی ترک
وه‌ک ورچی برینداریان
لێ‌هاتوه و
خه‌وو
خوراکیان لێ
حه‌رام
بووه، به هه‌موو
شێوه‌یه‌کی
غیره
مرۆڤانه خه‌ریکی
دارشتنی
پیلان و نانه‌وه‌ی
ئاژاوه له نیشتمانی
خۆشه‌ویستمان
دان،
تابتوانن به
مه‌به‌سته
چه‌په‌له‌که‌ی
خۆیان که
تواندنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه‌ی
کورده بگه‌ن،به
په‌له رۆژێک
له تاران و
رۆژێک له
ئانکارا و
رۆژه‌که‌ی
تر له دیمشق
له ده‌وری یه‌کتر
کۆ ده‌بنه‌وه
و خه‌ریکی
دارشتنی
پیلانن، که
چۆن و له کام
رێگاوه گه‌لی
قاره‌مانی
کورد سه‌رکوت
که‌ن. تا
ئیمرۆ هیچ نه‌خشه‌و
پیلانێک وه‌ک
نانه‌وه‌ی
دوو به‌ره‌کی
له ناو پارت و
رێکخراوه
سیاسێه‌کان،ناردنی
ترۆریست بۆ
ترۆری رۆله
خه‌باتگێره‌کانی
کورد،
دانانه‌وه‌ی
بۆمب،کوشتاری
به‌کۆمه‌ل له
نه‌ته‌وه‌ی
کورد، راگوێزتنی
به‌زۆره
ملی،ویران و
سوتاندنی
گونده‌کان
نه‌ماوه که
تاقی نه‌که‌نه‌وه. رژیمی
کۆماری به‌ناو
ئیسلامی به
ناردنی
تروریست بۆ
ناو خاکی باشوری
کوردستان و
بۆ هه‌لایساندنی
شه‌ری
ناوخۆیی و
تروری خه‌باتگێرانی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان خه‌ریکی
پیلانی خۆیه‌تی. کۆنه
به‌عسییه‌کانی
خۆینخوری گه‌لی
کورد و
هێندێک له
لایه‌نگرانی
رژیمه‌کانی
ئێران و
سورییه‌ش له
ناو
پارلمانی
ئێراقدا خه‌ریکی
پیلان
گێرانن بۆ سه‌رنه‌که‌وتنی
ماده‌ی140. رژیمی
فاشیستی
تورکیاش که
زۆر له‌مێژه
چاوی ته‌ماعی
بریوه‌ته
موسل و که‌رکوک،
هه‌ر رۆژێ به
بیانۆک هیڕش
ده‌باته سه‌ر
باشوری
کوردستان. هاونیشتمانانی
به‌رێز: وا
بۆجارێکی تر
کوردستانی
هه‌میشه
زولم
لێکراومان
له شه‌وی 16/12/2007 به
بیانوی که
گۆیا ده‌یهه‌وێ
پێشمه‌رگه
قاره‌مانه‌کانی
پارتی
کرێکارانی
کوردستان به
کۆمه‌ڵ له
ناوبه‌رێ و
بۆ هه‌میشه
سه‌رکوتیان
بکات!! که ئه‌ویش
خه‌ون خه‌یاله
که‌وته به‌ر
هێرشی
درندانه و وه‌حشیانه‌ی
دوژمنانی سوێندخواردوی
نه‌ته‌وه‌که‌مان
و به‌و په‌ری
بێروحمیه‌وه،ئه‌م
جاره‌ش به 50
فرۆکه‌ی ئه‌مریکایی
زه‌وی
کێلدرا،
گوند‌و موچه و
مه‌زرا
سوتێندرا و بۆنی
خوێن و باروت
کوردستانی
داگرت و ته‌رمی
ژن و پیاوی
کوردی بێ
دیفاع
له به‌ر
چاوی
رێکخراوه
نێو نه‌ته‌وه‌یه‌کان
و هه‌موو ئه‌و
که‌سانه‌ی که
خۆیان به پارێزه‌ری
مافی مرۆڤ ده‌زانن
و هه‌ر وه‌ها
حکومه‌تی ئه‌مریکا
که ئه‌ورۆ
خۆیی به
پارێزه‌ری پاراستنی
سه‌روه‌ریی
عێراق ده‌زانی
که‌وتنه سه‌ر
ئه‌رز، تاکو
ئێستا به‌گوێره‌ی
هه‌والی که
له سه‌ر
سایته‌کاندا
هه‌یه له‌و هێرشه فاشیستانه‌ی
رژیمی گه‌نده‌لی
ترک شه‌هید
بوونی ئافره‌تێک
پێنج
بریندار‌و ئاواره
بوونی 1800
هاوڵاتی
ووێران
کردنی 15گوندی تازه
ئاوه‌دانکراوه‌ی
لێ که‌وتۆته‌وه. جێگای
سه‌ر
سورمانه له‌و
کاته‌شدا ئه‌مریکا
ئه‌و کرده‌وه
جنایه‌تکارانه‌ی
حکومه‌تی
فاشیستی
تورکیا په‌سه‌ند
ده‌کا. لێره
دا پرسیارێک
دێته گۆرێ ئایا له
روانگه‌ی ئه‌مریکا
و ئه‌روپا،
ئه‌کوردانه‌ی
که حکومه‌تی
گه‌نده‌ل و
دیکتاتۆری
ترک به کۆمه‌ڵ
کوشتاریان
لێده‌کات
مرۆڤ نین؟ ئه‌ی
له روانگه‌ی
ئێوه مرۆڤ به
کێ ده‌لێن؟ ئایا
ئه‌و کورده‌ی
که بۆ
پاراستنی
خاک و
نیشتمانی خۆی
و پارێزگاری
له نه‌ته‌وه
چه‌وساوه‌که‌ی
چه‌کی شه‌ره‌فی
هه‌ڵگرتوه
ترۆریسته؟
یا حکومه‌ته
داگیرکه‌ره‌کانی
کوردستان به
تایبه‌تی
حکومه‌ته
فاشیستی ترک
که بو قه‌تل و
عامی نه‌ته‌وه‌ی
کورد و بۆ هه‌ره‌س
هێنانی ده‌وله‌تی
هه‌رێمی
کوردستان که
وه‌ک ئه‌ستێره‌یه‌کی
گه‌ش له
ئاسمانی خه‌باتی
نه‌ته‌وه‌ی
کوردا ده‌دره‌وشێته‌وه، به سه‌دان
هه‌زار هێزی
نیزامی وبه‌کرێگیراو
به پشتیوانی تانگ
وتۆپ و فرۆکه
له سه‌ر
سنورر مۆلی
داون؟ ئێمه
وه‌ك کوردانی
ئازادیخوازی
ئاواره‌ی هه‌نده‌ران
به ئیمان به
سه‌ر به‌خوێێ
نه‌ته‌وه‌ی
کوردمان ئه‌و
کرده‌وه
جنایه‌تکارانه‌ی
حکومه‌تی
دیکتاتۆری
ترک مه‌حکوم
ده‌که‌ین،
هه‌ر وه‌ها
له هه‌موو
رێکخراوه
پێشکه‌وتنخوازه‌کانی
جیهان داوا
ده‌که‌ین رق
و بێزاری
خۆیان به‌رانبه‌ر
به‌م هێرشه
درندانه‌یه‌ی
ده‌وله‌تی
ترک ده‌ربرن
و پێش به
کوشتاری نه‌ته‌وه‌ی
که‌رد بگرن. هه‌ر
وه‌ها داوا
له سه‌رجه‌م
پارت
رێکخراوه‌کانی
کورد
وکوردستانی
ده‌که‌ین
واز له سیاسه‌تی
چه‌وتی به‌ربه‌ره‌کانی
نێوان خۆیان
بێنن
وناکۆکیه‌کانی
نێوان خۆیان
وه‌لانێن و
یه‌كگرتنێکی
پته‌و له
نێوان خۆیان
که ئاوات
ئاره‌زووی
هه‌موو
کوردێکه پێک
بێنن، چیدی
خوێنی رۆله‌کانی
نه‌ته‌وه‌که‌مان
قوربانی مه‌رامی
که‌سایه‌تی
ته‌سکی
خۆیان نه‌که‌ن،هه‌ر
وه‌ها
پێویسته
شۆڕشی
رزگاریخۆازی
نه‌ته‌وه‌که‌مان
نه‌که‌نه
قوربانی
ئیده‌ئۆلۆژی
خۆیان. وه بۆ
هه‌میشه ئه‌و
بیره چه‌وته
که به‌رژه‌وه‌ندی
نه‌ته‌وه‌که‌یان
فیدای به‌رژه‌وه‌ندی
ته‌سکی پارت
و رێکخراوه
سیاسیه‌کانی
خۆیان ده‌که‌ن
وه‌لانێن. سه‌ر
که‌وی خه‌باتی
بێ‌وچانی نه‌ته‌وه‌ی
کوردمان بۆ
وه‌دیهێنانی
سه‌ر به‌خۆیی
و رزگاری یه‌کجاری
کورد و
کوردستان. مردن
و نه‌مان بۆ
دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی
کورد. پته‌وتر
بێ یه‌کێه‌تی
نێوان پارت
ورێکخراوه‌کانی
کورد
کوردستانی. ئازادیخوازانی
ئاواره سوئێد
0/12/2007 |