|
به ناوی
کوردستانی
گه‌وره ح.
س. سۆران تاران
- 15/4/2708 ماموه‌ستا
شێخ ره‌زا
تاڵه‌بانی و " هه‌جوی
کاکه‌یی" ئه‌وانه‌ی هۆنراوه‌کانی
هۆنه‌ری
ناسراوی
کورد ، ماموه‌ستا
شێخ ره‌زا
تاڵه‌بانی
یان
خوێندبێته‌وه
، باش ده‌زانن
که هه‌ڵبه‌سته‌کانی
شێخ ره‌زا
له‌و په‌ڕی
رێک و پێکی
کێش، قافیه
، سه‌روا و
ورده‌کاری دیکه‌ی
وێژه‌یی دان .
ماموه‌ستا
شێخ ره‌زا به
پێی نێوه‌رۆکی
دیوانه
هۆنراوه‌که‌ی،
که زۆر له
مێژه چاپ
بوه ، به سێ
زمانی کوردی
، تورکی و
عاره‌بی
هۆنراوه‌ی
وتوه و
زوربه‌ی خه‌ڵکی
کورد ،
زۆر له هه‌ڵبه‌سته‌کانی
ماموه‌ستایان
له‌به‌ره .
به تایبه‌ت
له روانگه‌ی
هۆنراوه‌ی
گاڵته (
ساتیر = جه‌فه‌نگ
= گه‌مه = شۆخی =
گه‌پ = ره‌خنه)
ه‌وه ، شێخ
ره‌زا له
کوێستانی زه‌نوێری
ئه‌ده‌بی ساتیری
کلاسیکی
کوردی دا ، وه‌ک
لووتکه‌ی
چیای
ئێڤرێست به‌رزه
وره‌نگه
هاوتای نه‌بێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش
دا ،که من
نامه‌وێ زۆر
بچمه ناخی
هۆنراوه گه‌مه
و گاڵته‌کانی
ماموهستاسێخ
ره‌زاوه و
ده‌ڵێم ره‌نگه
ئه‌و سه‌رده‌مه
، ئه‌م چه‌شنه
هۆنراوانه
تۆزێک باو
بوون ، به‌ڵام قسه‌م
له‌سه‌ر
هۆنراوه‌ی (
هه‌جوی کاکه‌ی)
و ... ه . ئێستا ئیدی
زوربه‌ی
ئێمه ده‌زانین
، ره‌نگه له
هه‌ر ده نه‌فه‌ر
کورد ، یه‌کێکیان
کاکه‌یی (
یارسان) بن و
له لایه‌کی
دیکه‌وه ،
چون فه‌رهه‌نگی
عاره‌ب و
ماره‌ب و
فڵان و فیسار ،زۆر
که‌م کاری له
سه‌ر کردوون
، خاوه‌نی
داب ، کردار ،
ره‌فتار و هه‌ڵس
وکه‌وتی زۆر کوردانه
، جوان، شاز و شیاون
، ئه‌و چه‌ند
میلیۆن
کورده ره‌سه‌نه
، هه‌ڵ گری
هۆنراوه‌ی گه‌پ
و گاڵته‌ی وا
نین ، که
هێندێکی زۆر
له‌ولای
شۆخی ، سوعبه‌ت
و جهفهنگهوهیه
. به تایبه‌ت
چون ئه‌و
خۆشه‌ویستانه
، ئایینێکی
ره‌سه‌نی
کوردیان هه‌یه
، شتێکی لاوه‌کی
نیه و ته‌نانه‌ت
ئایینه‌که چوه‌ته
نێو گالانی
دیکه‌شه‌وه
و زمانی
کوردیشی له‌گه‌ڵ
خۆی بردوه‌ته
ده‌ره‌وه‌ی
کوردستانی
گه‌وره ، ده‌بێ
به هه‌ر
ئایین و
بڕوایه‌که‌وه
که هه‌مانه
، رێزیان لێ
بگرین . پێم
خۆشه بزانم
، سه‌روه‌ر
سوڵتان
ساهاک ، چی له
عوزه‌یر
پێغه‌مبه‌ر
که‌متر بوه
- بێجگه
له
کورد بوون !!!
ئه‌گه‌ر ده‌بێ
124 هه‌زار پێغه‌مبه‌ر
بووبێ ، ده‌بێ
چه‌ند دانه‌شیان
کورد بووبن –
مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش
هه‌ڵ
هاوادرن ،
پشت گوێ خستن
، کلاکردن و کاری سه‌رکوت
کردنی
رامیاری
کورده ؟ قوربان
گیان! مه‌گه‌ر
ناڵێن خودا دادگه‌ره
؟. من وه‌ک که‌سێک
که له
نزیکه‌وه ، یه‌کجار
زۆر له سه‌ر داب ،
ره‌فتار و
کرداری کاکه‌ییه‌کان
لێکۆڵینه‌وه‌ی
مه‌یدانیم
کردوه ،
کڕنۆش بۆ ئه‌و
به‌شه له
گه‌لی کورد
ده‌به‌م ،
رێزیان لێ ده‌گرم
و به
هیوام رۆژ به
رۆژ ، هه‌ر وا
سه‌ربه‌رز و
دروشمی
ئاشتی ،
مرۆڤایه‌تی
و خه‌باتی رزگاری
خوازی و فه‌رهه‌نگی
کوردایه‌تی بن.
قسه هه‌زاره
و دوانی به‌کاره
: من ئه‌م
هۆنراوه‌ی ماموه‌ستا
شێخ ره‌زا به
قسه‌ی بۆش، وهڵاشم،
شۆخی بێ
بنه‌ڕه‌ت و سوعبه‌تی رووت و
ناپێویست ده‌زانم
و زۆر ده‌مێكه
ڵه زه‌ینی
خۆم دا، به
وایتێکس شۆردوومهتهو.
گه‌لۆ !
وانیه ؟ |