|
"پێناسه
و ئامانج"
کۆنگره‌ی
نیشتمانیی
کوردستان،
مانگی گۆڵانی
ساڵی 1985 له‌لایه‌ن
کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی
و زانای نیشتمانپه‌روه‌ری
کورد، له‌وانه
پرۆفیسۆر
دوکتۆر جه‌مال
نه‌به‌ز،
دوکتۆر جه‌واد
مه‌لا، ژنه‌راڵ
عه‌زیز عه‌قراوی،
هه‌ندازیار
بروسک ئیبراهیم،
پرۆفیسۆر
دوکتۆر موزه‌فه‌ر
په‌رتۆما، شێخ
له‌تیف مه‌ریوانی
و چه‌ندین نیشتمانپه‌روه‌ر
و دڵسۆزی دیکه‌ی
گه‌له‌که‌مان،
له‌شاری له‌نده‌ن
له به‌ریتانیا
دامه‌زرا.
کۆنگره‌ی
نیشتمانیی
کوردستان،
به‌هه‌وڵی بێوچانی
سه‌رکرده‌یه‌تی
و، کادر و ئه‌ندامه‌کانی،
توانیویه‌تی
خزمه‌تی زۆر
به پێشخستنی
بیروباوه‌ڕ
و ئامانجه‌کانی
له‌مێژینه‌ی
کورد، له‌پێناو
گه‌یشتن به
سه‌ربه‌خۆیی
و رزگاریی ئه‌کجاریی
بکات. کۆنگره،
له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی
و دیپلۆماسی،
وه‌ک ئۆرگانێکی
به‌رپرسیار
له‌سه‌ر کێشه‌ی
کورد
ناسراوه و،
گه‌لێک جار
له کۆبوونه‌وه
و کۆنفرانسی
وڵاتانی ئوروپا
و ئه‌مریکادا
بانگهێشت
کراوه و ده‌کرێت.
به‌ده‌یان دیپلۆمات
و که‌سایه‌تیی
ئوروپایی و
ئه‌مریکایی،
له‌رێگه‌ی کۆنگره‌وه
بوونه‌ته دۆستی
گه‌لی کورد
و، له کۆبوونه‌وه
و کۆنگره‌کانی
- کۆنگره‌ی نیشتمانیی
کوردستاندا
به‌شداری ده‌که‌ن
و، پشتگیری
له کێشه‌ی
کورد ده‌که‌ن.
میدیای کۆنگره
له‌ماوه‌ی
چه‌ند ساڵی
رابوردوودا
پێشکه‌وتنی
به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه
بینیوه. جگه
له گۆڤاری "کۆنگره"
و،
بلاوکردنه‌وه‌ی
چه‌ندین په‌رتۆکی
زانستی، سه‌باره‌ت
به کورد و لایه‌نه‌کانی
پێوه‌ندیدار
به کێشه‌ی
نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه،
هه‌روه‌ها
چوار سایتی کۆنگره،
به زمانه‌کانی
کوردی و عه‌ره‌بی
و ئینگلیزی
له‌سه‌ر ئینته‌رنێت
دانراون. ساڵی
2005ی زاینی، رادیۆ
ده‌نگی رۆژاڤای
کوردستان
له‌سه‌ر سه‌ته‌لایت
دانرا، که 24
سه‌عات
کارده‌کا و،
له رۆژهه‌لاتی
ناڤین و له
ئوروپا بڵاوده‌بێته‌وه.
کۆنگره
به‌رده‌وام
بۆ به‌ره‌سمی
ناساندنی کێشه‌ی
کورد و، "بوون
به ده‌وله‌ت"
خه‌بات ده‌کات.
له کۆنگره‌ی
پێنجه‌می – کۆنگره‌ی
نیشتمانیی
کوردستان
که رێکه‌وتی
30/7/2005 له له‌نده‌ن
گیرا، پێشنیازی
دامه‌زراندنی
کۆنگره‌ی نیشتمانیی
کوردستان لقی
رۆژهه‌ڵات،
هه‌روه‌ها
پرۆژه‌ی
راگه‌یاندنی
ده‌وڵه‌تی یه‌کگرتوو
و سه‌ربه‌خۆی
کوردستان له
تاراوگه، به‌تێکڕای
ده‌نگ په‌سندکرا.
سه‌رۆکایه‌تی
و هاوبیران
له کۆمیته‌ی
کاروباری پێوه‌ندیی
ده‌ره‌وه‌ی
کۆنگره، له
پێوه‌ندی و
چاوپێکه‌وتنی
به‌رده‌وامدان
بۆ به‌ده‌ستهێنانی
پشتگیریکردنی
ولاتانی دێمۆکرات
و ئازاد، تا
له‌کاتی
راگه‌یاندنی
ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆی
کوردستان،
پشتیوانیی خۆیان
له پڕۆژه‌که
ده‌رببڕن. له
ئالی نێوخۆ و
ده‌ره‌وه‌دا،
گه‌لێک رێکخراوه‌ی
رامیاری و ناڕامیاری
و پیشه‌یی و
ئاینی، به‌ره‌سمی،
به‌ئاشکرا، یان
نائاشکرا،
بوونه‌ته
ئه‌ندام له‌کۆنگره‌ی
نیشتمانیی
کوردستان. رێکخستنی
نه‌ته‌وه‌یی
و جه‌ماوه‌ریی
له‌نێوخۆی وڵات
به‌راده‌یه‌کی
باش و به‌رچاو
په‌ره‌ی سه‌ندووه
و، به سه‌دان
کوردی وڵاتپارێز،
له‌نێو شانه
نه‌ته‌وه‌ییه‌کان
و کۆمیته‌کانی
کۆنگره له‌نێوخۆی
وڵات‌دا رێکخراون.
خه‌بات و تێکۆشینی
کۆنگره‌ی نیشتمانیی
کوردستان،
تا
رزگارکردنی
نه‌ته‌وه‌ی
کورد له کۆیله‌تی
و بنده‌ستی
و، گه‌یشتن
به سه‌ربه‌خۆیی
و دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆی
کوردستان،
درێژه‌ی ده‌بێت!
له‌بیروبڕوا
و پرنسیپه‌کانی
کۆنگره‌ی نیشتمانیی
کوردستان!
نه‌ته‌وه‌ی
کورد یه‌ک له
نه‌ته‌وه‌کانی
هه‌ره‌دێرینی
رۆژهه‌ڵاتی
ناڤینه و
خاوه‌نی
شارستانییه‌ت
و مێژوویه‌کی
کۆنی هه‌زاران
ساله‌یه.
نه‌ته‌وه‌ی
کورد به‌درێژایی
مێژووی له‌سه‌ر
خاکه‌که‌ی
کوردستان، ژیاوه
و له‌سه‌ری
ده‌ژی. له‌گه‌ڵ
سه‌رهه‌ڵدانی
کۆلۆنیالیزمی
جیهانی و، کۆتایی
و ئاکامه‌کانی
شه‌ڕی دنیاگری
یه‌که‌م،
کورد و نیشتمانه‌که‌ی
کوردستان،
له‌نێوان
حکوومه‌ته‌کانی
شۆڤێنیست و دیکتاتۆری
ئێران و عێراق
و ترکییه و
سوورییه و یه‌کێتیی
سۆڤێتی پێشوو
دابه‌شکرا.
خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی
کورد له‌وساته
به‌ملاوه پێی
نایه دۆخێکی
دژوار و نابه‌رامبه‌ره‌وه
و، به ده‌یان
راپه‌ڕینی یه‌ک
له‌دواییه‌کی
به‌مه‌به‌ستی
رزگارکردنی
خاک و نیشتمانه‌که‌ی
به‌رپا
کردووه. داگیرکه‌رانی
کوردستان، جیا
له داگیرکردنی
خاکی
کوردستان،
به‌پێی سیاسه‌تێکی
هاوبه‌ش، ده‌ستیانداوه‌ته
ژێنۆساید و
تاڵانوبڕۆی
سه‌روه‌ت و
سامان و
کانزاکانی
و، سووتاندن
و چۆڵکردنی نێوچه‌کانی
کوردستان و بێبه‌شکردنی
کورد له‌سامانی
و، ده‌رکردنی
له‌سه‌ر نیشتمانی
باوباپیرانی.
دینه‌مۆ
و بزوێنه‌ری
هه‌موو
رابوون و بزاڤێکی
نه‌ته‌وه‌ی
کورد، چ له کۆن
و چ له ئێستا،
له نێوه‌رۆکی
خۆیدا، به‌مه‌به‌ستی
رزگاری و سه‌ربه‌ستیی
بووه و، هێنانی
بیرۆکه و ئایدۆلۆژی
دیکه نه‌یتوانیوه
و ناتوانێ،
ئه‌و راستییه
مێژووییه
له‌روخسار و
نێوه‌رۆکی
بزووتنه‌وه‌کانی
کورد بشواته‌وه.
ناکۆکیی
سه‌ره‌کی و
بنه‌ڕه‌تیی
له
کوردستان،
له‌نێوان
داگیرکه‌ران
و، نه‌ته‌وه‌ی
کورددایه
و، ئه‌و ناکۆکییه‌ش
به‌گۆڕینی
رژێمه‌کان، یان
به به‌شداریکردن
له بزووتنه‌وه‌ی
دێمۆکراتیکی
وڵاته داگیرکه‌ره‌کاندا
چاره‌سه‌ر
ناکرێت. له‌سه‌ر
ئه‌م بناخه‌یه،
کۆنگره‌ی نیشتمانیی
کوردستان،
گرێدان و به‌ستنه‌وه‌ی
بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی
نه‌ته‌وه‌ی
کورد به
چوارچێوه‌ی
سنووری
جوگرافیایی
داگیرکه‌ران،
له‌لایه‌ن
پارتی و حیزبه
سیاسییه‌کانی
کوردستانه‌وه،
به‌لادانێکی
ئاشکرا له‌پرنسیپی
کوردستانیی
ده‌زانێ و،
ئاگاداریان
ده‌کاته‌وه
که ئه‌وه شێوه
خه‌باته چ
قازانجێکی بۆ
نه‌ته‌وه‌ی
کورد و کێشه‌که‌ی
تێدا نییه و
نایبێت. تاکه
رێگه، پچڕانی
ده‌سه‌ڵاتی
داگیرکه‌رانه
له
کوردستان و،
سڕینه‌وه‌ی
ئاسه‌واری
پاشکه‌وتوویی
و، دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تێکی
سه‌ربه‌خۆی
کوردییه له‌سه‌رتاسه‌ری
خاکی
کوردستان.
له‌م
روانگه‌یه‌وه،
کۆنگره‌ی نیشتمانیی
کوردستان له‌پێناو
ئه‌م
ئامانجانه‌دا
تێده‌کۆشێ!
·
-
کۆنگره‌ی نیشتمانیی
کوردستان خه‌بات
ده‌کات بۆ په‌ره‌پێدانی
هه‌ست و بیروباوه‌ڕی
نه‌ته‌وه‌یی
و، زیندووکردنه‌وه‌ی
که‌سایه‌تیی
نه‌ته‌وه‌یی
لای مرۆڤی
کورد، بۆ ئه‌وه‌ی
خۆی به‌کورد
بزانێ و،
کوردستان به
موڵک و خاکی خۆی
بزانێت!
·
-
کۆنگره‌ی نیشتمانیی
کوردستان خه‌بات
ده‌کات له‌پێناو
پێکهێنانی یه‌کێتیی
نه‌ته‌وه‌یی
و، یه‌کگرتنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه‌ی
کورد. ده‌رکردنی
داگیرکه‌ران
له
کوردستان به‌رێگه‌ی
دیپلۆماسی
و، سازکردنی
زه‌وینه‌ی
راپرسییه‌کی
سه‌رتاسه‌ریی
(رفراندۆم) له
کوردستان و،
دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆی
کوردستان!
·
-
کۆنگره‌ی نیشتمانیی
کوردستان خه‌بات
ده‌کات بۆ
ستاندنه‌وه‌ی
هه‌موو ئه‌و
نێوچه و مه‌ڵبه‌ندانه‌ی
که به‌پێی سیاسه‌تی
شۆڤێنیستانه‌ی
به‌عه‌ره‌بکردن
و به
فارسکردن و،
به ترککردنی
کوردستان،
له‌لایه‌ن
داگیرکه‌رانه‌وه
زه‌وتکراون
و، له خاکی نیشتمان
دابڕاون!
·
-
کۆنگره‌ی نیشتمانیی
کوردستان خه‌بات
ده‌کات بۆ
دابینکردنی
دێمۆکراسی و یه‌کسانیی
له‌سه‌ر
بناخه‌ی بڕوابوون
به پلۆرالیزم
و، جێبه‌جێکردنی
ژیانێکی مرۆڤانه
و ئازادانه
و گوزه‌رانێکی
به‌خته‌وه‌رانه
و سه‌ربه‌رزانه‌ی
ئه‌وتۆ، که
شیاوی مرۆڤی
سته‌مدیده
و خۆڕاگری
کوردبێت!
·
-
کۆنگره‌ی نیشتمانیی
کوردستان رێز
و مافی یه‌کسان
وه‌ک هاووڵاتییه‌کی
کورد، بۆ ئه‌و
که‌مینه نه‌ته‌وانه
داده‌نێت که
پێشینه‌یه‌کی
کۆنی هه‌زاران
ساڵه‌یان
له
کوردستاندا
هه‌یه و، خۆیان
به
کوردستانیی
ده‌زانن!
هه‌ر شه‌کاوه‌بێت،
ئاڵای به‌رز
و پیرۆزی
ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان!
|